تەقینەوەیەک لە تورکیا رویدا

‌ تەقینەوەیەکی "خۆکوژی" لە شاری هاتای تورکیا رویدا

وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە تەقینەوەیەکی "خۆکوژی" لە شاری هاتای تورکیا رویدا و پارێزگاری شارەکە رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوە تەنها خۆکوژەکە گیانی لەدەستداوە و لە روداوەکەدا زیانی گیانی نەبوە.

رەحمی دۆغان، پارێزگاری هاتای بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی "خۆکوژی" لە ناوچە ئەسکەندەرۆنەی هاتای رویداوە و بەهۆیەوە خۆکوژەکە گیانی لەدەستداوە، "ئەو کەسەی خۆی تەقاندوەتەوە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی تەقینەوەکە گرفتی هاتوچۆ لەناو شارەکەدا دروستبووە و هێزە ئەمنییەکان و تەندروستیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

پارێزگای هاتای لە تورکیا کە هاوسنورە لەگەڵ سوریا  و حکومەتی ئەو وڵاتەش بەشێوەیەکی بەردەوام دۆخی نائاسایی لەسەر سنورەکانی لەگەڵ سوریا راگەیاندوە، بەهۆی مەترسی دروستبوونی دۆخی ئەمنی نەخوازراو.


PM:11:09:26/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت