تەقینەوەیەک لە رۆژئاوای کوردستان رویدا و دو کەس گیانیان لەدەستدا

‌دیمەنێک لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی عەفرین

وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک پردی نوێی شارەکە کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە تورکیاوە بەڕێوەدەبردرێت، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە تەقینەوەکە بەربەستێکی هێزەکانی پۆلیسی بەئامانجگرتوە  لەسەر رێگەی جندریس لەناوەندی شاری عەفرین.

دۆخی نائارامی سوریا بەگشتی و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بووەتە جێگەی رەخنەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لە راپۆرتەکانیاندا چەندین پێشێلکاری گروپە چەکدارییەکانیان تۆمارکردوە و داواکراوە کۆتایی بە فرەهێزیی و کارکردن لەدەرەوەی یاسا لەو ناوچانە بهێندرێت.


PM:08:25:26/10/2020










ئه‌م بابه‌ته 2772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو