هاتوچۆی ههولێر هاوڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه
وێستگه نیوز ـ
ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، لەبەرئەوەی رۆژی پێنجشەممە، 29ی ئەم مانگە پشووی فەرمیە، ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی کە خەریکی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرین دەکەوێتە رۆژی 1ی مانگی داهاتوو.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوهبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڵاتیان دەتوانن لە رۆژی 1ی مانگی داهاتوودا سەردانیان بکەن، هەرکەسێکیش دوابکەوێت خۆی بەرپرسیارە و قەرەبوو ناکرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، 29ی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ 12ی رەبیعی ئەوەلدا، یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە، لەو رۆژەدا لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمیە.
PM:12:01:26/10/2020
ئهم بابهته 3136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت