سه‌در: خه‌ریكه خۆپیشاندانه‌كان له ده‌ست ده‌رده‌چێت
موقتەدا سەدر
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی یكه‌ی عیراق بلاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كەسانی خۆپیشاندانەكانیان لە رێرەوی ئاشتییانە دەركردووە.
موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: "كەسانی خراپەكار كە به‌پشتیوانیی لایەنی دەرەكی دزەیان كردوەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە، خۆپیشاندانەكانیان لە رێرەوی ئاشتییانە دەركردوە".
راشیگه‌یاند كه پێویستە حكومەتی عێراق رێگە بە كەسانی خراپەكار نەدات رەوشی ئەمنی وڵات بشڵەژێنن، ئەگەر نا ئەوا بەڵگەیە لەسەر دەست تێكەڵكردن لەگەڵ ئەجندای دەرەكیی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای بابلدا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش رایانگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماڵی ره‌عد جبوری، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنراوه.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25ی تشرینی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك لە شارەكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.
لە 25ی تشرینی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.
PM:07:37:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت