دەستەی وەبەرهێنان: کارکردن لە ناوچەى پیشەسازى تیمار لە هەولێر دەستپێدەکات

‌بڕیارە ناوچەی پیشەسازی و پیشەسازی خۆراک لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دروستبکرێن

وێستگەنیوز-

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان راگەیاند، ناوچەى پیشەسازى "تیمار " لەشارى هەولێر دروست دەکرێت، ئەو ناوچە پیشەسازییە لەسەر رووبەرى دوو هەزار و 500 مەتر زەوى دەبێت و 52 کۆمپانیایى وەبەرهێنان و چەندین کارگە لە خۆدەگرێت.

محەمەد شوکری، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ناوچەى پیشەسازى "تیمار " لەشارى هەولێر لەسەر رووبەرى دوو هەزار و 500 مەتر زەوى دروستدەکرێت و 52 کۆمپانیایى وەبەرهێنان و چەندین کارگە لە خۆدەگرێت، سەرۆکى حکومەتیش رەزامەندیى دەربڕیوە خزمەتگوزارى بۆ ئەم ناوچەیە دابین بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و شارەوانى و پارێزگارکردووە.بۆیە چاوەرێ دەکرێت هەفتەى داهاتوو دەست بەکارەکانى ئەم ناوچەیە بکرێت.

دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی و پیشەسازی خۆراک لەو هەنگاوانەن کە حکومەتی هەرێم لەکارنامەکەیدا بەڵێنی جێبەجێکردنیانی داوە، بەجۆرێک لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و بەشێک لە قەزاکان کە دەوڵەمەندن بە بەرهەمی کشتوکاڵی چەندین کارگە و ناوچەی  پیشەسازی خۆراک دروستدەکات.


AM:08:24:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت