بانكی ره‌شید پێدانی قه‌رزێكی 20 ملیۆن دیناری راگه‌یاند

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بانکی‌ رەشیدی عیراق پێدانی‌ قەرزێکی‌ تری راگەیاند کە دەگاتە 20 ملیۆن دینار بۆ ئەوانەی‌ بێکارن، هاوکات، قەرزەکە هەردوو رەگەزی‌ نێر و مێ دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بانکی‌ رەشیدی‌ عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بە بڕی 20 ملیۆن دینار قەرزێک دەبەخشێتە ئەو کەسانەی بێکارن و پرۆژەکەش هەردوو رەگەزەکە، واتا نێر و مێ، دەگرێتەوە.

باس لەوەشکراوە، رێنماییەکانی‌ تایبەت بە قەرزەکە بۆ کاری‌ بچوکە و کۆمەڵێک رێوشوێنی‌ پێویستە بۆ وەرگرتنی‌ لەوانە کەفیلێک و ناسنامەیەکی ژووری‌ بازرگانی‌ بەغدا و گرێبەستی‌ شوێنی‌ پڕۆژەکە بۆ ئەوانەی‌ کە دەیانەوێت سەردانی‌ بانکەکەیان و لقەکانیان لە بەغدا و پارێزگاکانی‌ تر بکەن.

بانکی‌ رەشید دەشڵێت، لە ماوەی‌ پێنج ساڵی‌ رابردوودا بانکەکەیان پێشینە و قەرزی‌ جۆراوجۆری‌ داوەتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان بەپێی‌ چەند رێوشوێنێکی‌ دیاریکراو.

لە ماوەی رابردوودا، بانکی رەشید و رافیدەینی عیراق کە دوو بانکی حکومین چەندین جۆری پێدانی قەرز و پێشینەیان بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران راگەیاندووە.


PM:12:38:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 10180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت