به‌ڤیدیۆ..خوێندكارانی میسر له ته‌له‌فزیۆنی ناو پۆله‌كاندا ته‌ماشای فیلمی سێكسی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی میسر داوا ده‌كات هه‌ڵوێستی به په‌له وه‌ربگیرێت له‌و گرته ڤیدۆییه‌ی بڵاوبوه‌ته‌وه و تیایدا خوێندكارانی خوێندنگه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ناو پۆله‌كانیان ته‌ماشای فیلم و ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان ده‌كه‌ن.
له خوێندنگایه‌كی شاری به‌نی سویف له میسر، خوێندكارانی خوێندنگه‌یه‌ك ناونیشانی ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كانیان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ناو پۆله‌كانیان نوسیوه و ته‌ماشای دیمه‌ن و فیلمی سێكسیان كردوه، وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌شیدا ده‌ركه‌وتوه خوێندكاره‌كان گوێ ناده‌نێ و به مۆبایله‌كانیان كاره‌كه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن.
بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ئه‌و ئه‌و خوێنداكارانه ئابڕوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی میسری بردوه و ره‌زا حیجازی، جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاته داوای كردوه خێرا لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره بكرێت و چاودێریی زیاتر بخرێته سه‌ر ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی كه له پۆله‌كاندا دانراوه.
له تۆڕی یوتیوب گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كه به چه‌ندین باس و خواسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردوه تایبه‌ته به كوڕان، له هه‌ندێك گرته‌شدا خوێندكاران كچ پیشان دراوه كه به كۆمه‌ڵ ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنی ناو پۆله‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ گرته‌یه‌كی نه‌شیاوی تێدا دیار نییه.
AM:12:27:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 10844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت