به‌ڤیدیۆ..مێردمنداڵێكی سوری له توركیا به‌ر چه‌قۆ درا و كوژرا
وێستگه نیوزـ
چه‌ند گه‌نجێكی توركیا هێرشیانكرده‌سه‌ر مێردمنداڵێكی سوری كه په‌نابه‌ره له توركیا و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێ ده‌ده‌ن، مێردمنداڵه‌كه ده‌كوژن.
میدیاکانی سوریا ڤیدیۆی کوژرانی مێردمنداڵهكهیان بڵاوكردوه‌ته‌وه ئاشكرایان كردوه كه روداوه‌كه دوێنێ پێنجشه‌ممه شاری قونیە-ی تورکیا رویداوه تاییدا، ژمارەیەک گەنجی ئەو وڵاتە هێرشیانكردوهتهسەر مێردمنداڵەکە و برایەکی.
بەگوێرەی ڤیدیۆکە، دوای ئەوەی روبەڕوبونەوە لەنێوان مێردمنداڵە سورییه‌کە و ژمارەیەک گەنجی تورکیا له بازاڕێكدا رویداوه، مێردمنداڵەکە بەرەو کۆڵانەکانی پشتەوەی ئەو بازاڕە رایكردوه لەوێش گەنجە توركه‌كان وازیان لێ نه‌هێناوه و بەر چەقۆیان داوه و كوشتویانه.
پۆلیسی تورکیا رایگەیاندووە، کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و ده‌ڵێن كه تاوانبارەکان رەوانەی دادگا دەکەن، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە سورییەکان، تائێستا كه‌س له هێرشبه‌ره‌كان دەستگیرنەکراوە.
PM:11:39:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت