نرخی دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.


شوان هادی، لە نووسینگەی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ

نرخی 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 450 دیناره‌.

نرخی 100 یۆرۆ بە 147 هەزار دیناره‌.

نرخی 100 پاوەن بە 161 هەزار و 500 دیناره‌.

نرخی 100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار و 250 دیناره‌.

نرخی 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە چوار ھەزار و 250 دیناره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رانبه‌ر به‌ 124 هه‌زار و 900 دینار بوو.


شوان هادی، لە بارەی هۆکاری بەرز و نزمی لە نرخی دۆلار وتی: "لەم ماوەیەدا حکومەتی عیراق قەرزێکی کرد بۆ دابەشکردنی مووچە، پاشان نرخی نەوتیش کاریگەری هەیە ئەگەر بەرز ببێتەوە دۆلار دادەبەزێت، بەڵام ئێستا نەوت دابەزیوە".

وتیشی: "رەنگە لەم چەند مانگەی 2020 دا نرخی دۆلار هەروا بە نا جێگیری بمێنێتەوە، بەڵام لە ساڵی داهاتوودا دۆلار و دراوە جیهانییەکان بەرانبەر بە دینار جێگیر دەکرێنەوە، چونکە بانکی ناوەندی نیەتی نییە دۆلار بەرانبەر بە دینار بەرزبکاتەوە".


AM:10:10:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 14940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو