وێنه‌ی 100 هه‌زار كچ ده‌ستكاری كران و به‌ڕووتی ده‌ركه‌وتن
وێستگه نیوزـ
وێنەی ساختەی زیاتر لە 100 هەزار ژن و كچی هه‌رزه‌كار بەبێ جلوبەرگ لەرێگه‌ی په‌رنامه‌یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن كه تیایدا "ژیریی ده‌ستكرد" به‌كارهێنراوه.
به‌رنامه‌كه له كه‌ناڵێكی تایبه‌ت له تۆڕی ته‌له‌گرامدا هه‌یه و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت وێنه‌ی هه‌ر كچ و ژنێك بۆ به‌رنامه‌كه بنێرێت، له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای "ژیریی ده‌ستكرد"یشه‌وه به‌رنامه‌كه یاری به وێنه‌كه ده‌كات و له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا و به‌خۆڕایی و به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك، جله‌كانی له‌به‌ر لاده‌بات و رووتی ده‌كاته‌وه.
راپۆرتێکی كۆمپانیای "سینستی" كه وێبگه‌ڕێكی تایبه‌ته به گه‌ڕان به‌دوای زانیاری‌دا، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه به‌هۆی به‌رنامه‌كه‌وه وێنه‌ی 100 هه‌زار كچ و ژن ده‌ستكاری و یاریی پێكراوه و رووتكراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كیش له وێنه‌كان تایبه‌تن به كچی هه‌رزه‌كار و به‌رنامه‌كه ته‌نها بۆ "خۆشی"یه و مه‌به‌ست لێی له‌كه‌داركردنی خاوه‌ن وێنه‌كان نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ره‌زامه‌ندیی هه‌ندێك خانمی وه‌رگرتووه تا وێنه‌كانیان به‌و به‌رنامه‌یه تاقی بكاته‌وه و بۆی ده‌ركه‌وت كه وێنه‌كان له‌دوای ده‌ستكاریكردن به به‌رنامه‌كه، زۆر له واقعه‌وه دووره و ته‌نها به‌مجۆره ده‌ركه‌وتوون كه له خواره‌وه پیشاندراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به رووتكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خانمان ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ست به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ساڵی رابردووش به‌رنامه‌یه‌كی هاوشێوه كه‌وته به‌رده‌ست و به‌ڵام به‌هۆی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییه‌وه، به‌رنامه‌كه بلۆك كرا.
PM:09:27:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 11380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت