مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ بۆ عه‌لی حه‌مه ساڵح: خۆڵ مه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵك
وێستگه نیوزـ
له وه‌ڵامێكدا بۆ عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كه رایگه‌یاندبوو "به‌رپرسی كۆمەڵگەی باشماخ بارهەڵگرەكانی بانگكردووە و پێیوتوون، ئەوانەی بەڕەسمی كاڵا دێنن و پشكنیان بۆ دەكرێت، نابێت داخڵ بكرێن!!" مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ به‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت "خۆڵ مه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵكی".
له‌دوای پۆسته‌كه‌ی
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندوه كه ماوه‌ی زیاترله سێ هه‌فته‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی باشماخ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی بارهه‌ڵگرنه‌كان نه‌كردوه و ئاگاداری هیچ بڕیارێكیش نین كه له‌دیوی ئێرانه‌وه ده‌ركرابێت.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ راشیگه‌یاندوه كه لەدادگای پێنجوێن سکاڵای یاسایی لەسەر علی حمەساڵح تۆماردەکەن "لەسەر ئەو بوختانە شاخدارەی بۆ سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخی کردووە".
دەقی رونکردنەوەکە:
خۆڵ مەکەنە چاوی خەڵکی.
بەڕێزان سەبارەت بە هەواڵێک کە (علی حمەساڵح) پەڕلەمانتاری گۆڕان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە بەپێویستمان زانی بەڕای گشتی ڕابگەیەنین کە :
۱- ماوەی (۳) هەفتە زیاترە بەڕێز سەرپەرشتیاری دەروازەی باشماخ هیچ کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجومەنی بارهەڵگرەکان نەکردووە.
۲- ڕۆژی سێ شەمە شۆفێرێک بەناوی (شەماڵ محمود احمد فتاح) ئەنجومەنی بارهەڵگرە فلاتەکان پەیوەندی بە (لیوا مەریوان)ەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کەوا قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ/ئێران (فەرید حەق پەنا) کردووە کەدەڵێ تەنها تانکەرە بەنزینەکان دەنێرینە دیوی هەرێمی کوردستان ، لەوەڵامدا سەرپەرشتیاری دەروازە بە کاک شەماڵی ووتووە ئاگاداری ئەوبڕیارەی لایەنی ئێران نیم و وەڵامتان دەدەمەوە.
۳-سەرپەرشتیاری مەرز پەیوەندی کردووە بە بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ/ ئێران و وتویەتی (۱۷۰۰) تانکەر سووتەمەنی وەستاون و لەبەر بارودۆخی سەلامەتی ڕۆژی چوارشەمە بارهەڵگری هەرێم وەرناگرین بۆئەوەی تەنکەری سوتەمەنی یەکان لەخاکی ئێران‌دا نەمێنێ و ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکەین بە ئاگاداری سەر کونسوڵی ئێران لە سلێمانی.
٤-لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری گومرگ/ ئێران بەڕێز فەرید حەق پەنا ئەو کارە کراوە.
٥-سکاڵای یاسایی لەسەر علی حمەساڵح تۆماردەکەین لەدادگای پێنجوێن لەسەر ئەو بوختانە شاخدارەی بۆ سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخی کردووە.
(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان) ی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ
PM:08:15:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت