پۆمپیۆ: چه‌كدارانی سه‌ربه‌ ئێران باره‌گای پارتییان له‌ به‌غدا سوتاند

‌مایک پۆمپیۆ

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ "تیرۆرست" ناوده‌بات كه‌ شه‌ممه‌ی رابردوو هێرشیان كرده‌سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا و سوتاندیان.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند "تیرۆریستانی سەربە ئێران بارەگای سەرەکی پارتیان لە بەغدا سووتاندوە".

له‌باره‌تی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناوچه‌ فه‌رحاتییه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دینیش كه‌ له‌ هه‌مان رۆژی سوتاندنی باره‌گاكه‌ی پارتی رویدا، پۆمپیۆ وتی: "لە هەمانکاتدا گروپی دووەم لە پارێزگای سەلاحەدین هەشت کەسی سوننەیان کوشتوە".
 
پۆمپیۆ جه‌ختیكره‌وه‌ كه‌ ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پشتیوانی لە هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن بۆ سزادانی ئەو گروپە چەکدارانەی سەربە ئێران کە ده‌ست بۆ سەروەریی و سەقامگیریی عیراق ده‌به‌ن.
 
بەرەبەیانی رۆژی 17ی تشرینی یەکەم بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و جگە لە سوتانی بارەگاکە، ئاڵای کوردستانیش سوتێنرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی به‌رپرسانی هه‌رێمی لێكه‌و‌ته‌وه‌ و نوێنه‌ران و باڵیۆزی وڵاتانیش دژی ئه‌و كاره‌ هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕی‌.

هه‌رله‌ هه‌مان رۆژدا هێزێکی نەناسراو 12 کەسیان لە هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە ناوچەیەکی شاری بەلەد لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین رفاند و تەرمی 8 کەسیان دۆزراونەتەوە کە زۆرینەیان گەنج و مێرد منداڵن، روداوەکەش کاردانەوەی ناوخۆیی فراوانی لێکەوتەوە و بەرەبەیانی هەمان رۆژ و بۆ ئاگاداربون لە رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گەیشتە سەڵاحەدین.


PM:08:05:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو