وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌ڵمانیا توشی كۆرۆنا بوو
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا
وێستگە نیوز-
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، توشبونی وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌ڵمانیانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
یه‌نس شبان، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ته‌مه‌نی 40 ساڵه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كان كه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆی كراوه، پۆزه‌تیڤ بووه، كه‌سانی ده‌وروبه‌ریشی ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه وه‌زیره‌كه توشی كۆرۆنا بووه و ده‌بێت ئه‌وانیش پشكنین بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه په‌یمانگای رۆبه‌رت كوخ-ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسه‌كه زیادی كردوه و ئه‌مڕۆ زیاترله حه‌وت هه‌زار توشبوی نوێ تۆمار كراوه و تێكڕاش گه‌یشتوه‌ته 380 هه‌زار و 762 كه‌س.
هه‌ر ئه‌مڕۆ 39 كه‌س له ئه‌ڵمانیا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی قوربانیانی ئه‌و ڤایرۆسه بۆ نۆ هه‌زار و 875 كه‌س زیادی كردوه.
PM:06:36:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت