عەلی حەمە ساڵح زانیاری نوێ سەبارەت بەقاچاخی خاڵە سنوورییەكان ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز-

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، لەكۆمەڵگەی باشماخ بەرپرسەكەیان دوێنێ بارهەڵگرەكانی بانگكردووە و پێیوتوون، ئەوانەی بەڕەسمی كاڵا دێن و پشكنیان بۆ دەكرێت، نابێت داخڵ بكرێن!! و دەڵێت "ئەمە ھەنگاوێكە بۆ ئەوەی كەس گومرگ نەدات، ھەموو بارێك بە قاچاخ و بەنرخێكی كەم و بەبێ پشكنین و گومرگ و وەستان".

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، دوێنێ لیوا مەریوان بەرپرسی كۆمەڵگای باشماخ ئەنجومەنی بارھەڵگرەكانی بانگكردوەو پێی وتوون: بە كاتیبەكان بڵێن: سبەی بۆ باری گومرگی كەس نەیەت. واتە: ئەوانەی بەڕەسمی كاڵا دێن و پشكنیان بۆ دەكرێت، نابێت داخڵ بكرێن!! 

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەكردووە "لە بەرامبەردا نزیكەی ٤٠٠ بارھەڵگری تەنسیق ( قاچاخ) بەبێ گومرگ و پشكنین داخڵ دەكرێن!! و دەرگای بارھەڵگران نەكرایەوە چی تێدایە!!، لەگەڵ نزیكەی ١٧٠٠ تانكەری سوتەمەنی!! كە دەبێت داخڵ بێت".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "ئەمە ھەنگاوێكە بۆ ئەوەی كەس گومرگ نەدات، ھەموو بارێك بە قاچاخ و بەنرخێكی كەم و بەبێ پشكنین و گومرگ و وەستان، لە نوسینگەی قاچاخیەكانی بەرپرسانەوە ژمارەی ئۆتۆمبیلەكە بدرێتە ھێزە ئەمنیەكانی خاڵە سنوریەكان و بازگەكان بەبێ وەستان داخڵ بكرێت، ئەم دۆسیەم گەیاندوەتە بەرپرسانی حكومەت، بڕیارە سبەی چارەسەر بكرێت، ئەگەر نەكرا ھەرچی لە توانامدا بێت دەیكەم".



PM:05:53:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو