ته‌ندروستی‌ عیراق: 52 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو هەزار و 876 توشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 52 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 21ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ش، دوو هەزار و 876 توشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 52 توشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

ته‌ندروستی‌ عیراق له‌ ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هەزار و 667 توشبوو چاکبونەتەوە.


PM:04:12:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت