لەهەرێم هەزار و 78 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا راگەیەنرا



وێستگە نیوز- 

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند، هەزار و 78 كەس تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بوون و كەسیش 15 گیانیان لەدەستداوە. 

ئەمڕۆ چوار شەممە 21ی‌ تشرینی‌ یەكەمی‌ 2020، وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكردەوە و بەپێی‌ ئامارەكە، لە 24 كاتژمێری‌ رابردوودا هەزار و 78 كەس تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بوون (٤٢٢ هەولێر، ١٠٠ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان، ٢٤ ڕاپەڕین، ٤٧١ دهۆك، ٣٧ هەڵەبجە)، ٣٧٥ توشبوو چاكبوونەوە (١٤٣ هەولێر، ٣٣ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ١٤٩ دهۆك، ٢١ هەڵەبجە)، 15 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٥ هەولێر، ٣ سلێمانی، ٥ دهۆك، ٢ ‌هەڵەبجە).

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 64 هەزار و 823 كەس، 38 هەزار و 561 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزار و 2256 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:03:58:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت