یەکێتی پۆستێکی تری لە حکومەت وەرگرت


وێستگه‌ نیوز-
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستێکی دیکەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕکردەوە کە بریكاری‌ وه‌زیری‌ پیشه‌سازی‌ و بارزگانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 21ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وه‌زیری‌ پیشه‌سازی‌ و بارزگانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، مەراسیمی ده‌ست به‌كاربوونی‌ عه‌لی‌ عوسمان، وه‌ك بریكاری‌ وه‌زیری‌ پیشه‌سازی‌ و بارزگانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.
 
عەلی عوسمان لەسەر پشکی یەکێتی پۆستی بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی وەرگرتووه‌، خەڵکی پارێزگای‌ هەڵەبجەیەو ماوەیەک بەوەکالەت پارێزگاری هەڵەبجە بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ 20ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، ئەمەل جەلال هەر لەسەر پشکی یەکێتی پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری وەرگرت.


PM:03:29:21/10/2020






ئه‌م بابه‌ته 2324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو