له رۆژئاوای كوردستان هه‌شت كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 153 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هه‌شت كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، د. جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا ئاماری 24 كاتژمێریی رابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگه‌یاندووه، 153 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون، هەروەها هه‌شت كه‌سی توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
د. جوان مستەفا، ئاشكراشیكردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 توشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.
بەپێی ئامارەكانی رۆژئاوای كوردستان، تا ئێستا سێ هەزار و 251 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، كە 103 توشبوویان گیانیان لەدەستداوە و 646 توشبووش پەتاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبونەتەوە.
PM:02:34:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت