له‌ به‌غدا تۆڕێکی‌ ساختەکاری‌ لەناو دەستەی‌ خانەنشینیدا دەستگیرکران


وێستگه‌ نیوز- 
میدیاكانی‌ عیراق رایانگه‌یاند، هێزە ئەمنیەکانی‌ عیراق تۆڕێکی‌ ساختەکاری‌ لەناو دەستەی‌ خانەنشینی نیشتیمانیدا دەستگیردووه‌، کە بەشێکیان فەرمانبەری‌ ئەو دەستەیەن.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 21ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، میدیاکانی‌ عیراق لەزاری‌ سەرچاوەکی‌ ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنیەکانی‌ عیراق تۆڕێکی‌ ساختەکاری‌ و گەندەڵیان لەناودەستەی‌ خانەنشینی‌ نیشتیمانی‌ لەبەغدا دەستگیرکردووە.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌وه‌ سەرچاوەیه‌، ئەو تۆڕی‌ ساختەکاری‌ و گەندەڵیە لە 20 کەس پێکدێن کە بەشێکیان فەرمانبەری‌ دەستەی‌ خانەنشینی نیشتیمانی‌ عیراقن، هەروەها لەناو دەستگیرکراوکاندا چەند ژنێکیشی‌ تێدایە.


PM:02:27:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو