د. نگین جه‌عفه‌ر: ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌رێگه‌یه‌وه گاڵته به ژن ده‌كرا، وێنه‌ی چووك نه‌بوو به‌ڵكو كیف بوو
د. نگین جه‌عفه‌ر پسپۆڕ و شاره‌زا له‌نه‌خۆشییه ده‌رونی و سێكسییه‌كان
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاو ده‌ستی كرد گوایه وێنه‌ی "ئه‌ندامی پلاستیكی نێرینه‌یه‌و له‌مه‌رزی په‌روێزخانی گه‌رمیان گیراوه، وێنه‌كه بووه مایه‌ی گاڵته‌پێكردن به‌شێكی زۆری هه‌وادارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌یانووت "بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ژن هاتووه" ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ندێك په‌یج ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد گوایه له‌سه‌ر داخوازی ژنانه. ئه‌مه‌ش د. نگین جه‌عفه‌ری توڕه كردووه‌و ڕاستی وێنه‌كه ده‌خاته ڕوو. سایتی وێستگه‌یش به‌دواداچوونی زیاتری بۆ ئه‌و وێنه‌یه كرد.
وێستگه زانیویه‌تی ئه‌و وێنه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه. به‌ڵكو كه‌سێكی عێراقی كه له‌هۆڵه‌ندا ده‌ژی و له‌كارگه‌ی دورستكردنی پلاستیكییه سێكسییه‌كان كار ده‌كات ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ هاورێیه‌كی ناردووه‌و به‌گاڵته‌وه پێڕاگه‌یاندووه "ئه‌ها له‌كوێ كارده‌كه‌م". هاوڕێكه‌شی به‌بێ ناوهێنانی بڵاویكردۆته‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو پاشان په‌یجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه‌و بڵاویانكردۆته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا گومرگ و خاڵه سنورییه‌كان كێشه‌و زانیاری زۆری له‌سه‌ره‌و بۆیه ئه‌م بابه‌ته زیاتر بووه جێگه‌ی مشتوومڕو گاڵته پێكردن.
د. نگین جه‌عفه‌ر پسپۆڕ و شاره‌زا له‌نه‌خۆشییه ده‌رونی و سێكسییه‌كان له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "لەو ڕۆژانەدا ئەو وێنەیە لە مێدیاکان و سۆشیال مێدیا بڵاوبۆتەوە زۆر قسەی لەسەر دەکرێ، گوایە چوکی پلاستیکییە و بۆ ئارامکردنی ژنان ھێنراوەتە کوردستان و لە بازگەیەکی سنور دەستی بەسەردا گیراوە.
ھەر لەسەر ئەو ڕیتمە خەڵکی کردوویانە بە باسی تەنز و خۆشی و گاڵتەکردن بە ژنان، بەڵام ئەوەی تاکو ئێستا خەڵکی درکیان پێنەکردووە و قسەی لەسەر ناکەن، ئەوەیە کە ئەو بارەی چوکی پلاستیکییە کە دەستی بەسەرداگیراوە و لە وێنەکەدا دەردەکەوێ بۆ ژنان بێ، بەڵکو ئەوە جۆرێکی ترە و پێی دەگوترێ 'کیفی چوک' و بۆ پیاوانە".
"ئەو 'کیفی چوکە' بەزۆری بۆ ئەو پیاوانەیە کە ھەست بە کەمی یان بچوکی چوکیان دەکەن، ئەوان دەتوانن ئەو کیفە وەکو کۆندۆم بکەن بەسەر چوکیاندا و ئاواش ھەم کەمێک ئەستوور دەبن وە ھەمیش چەند سانتیمەترێک درێژتر لەوەی ھەن." د. نگین واده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌ش ئه‌دات كه "ھیچ چوکێکی پلاستیکی بۆ ژنان وەکو بۆری کون نییە کە چۆن لەو وێنەیەدا دەبیندرێ، بەڵکو ئەوانە بۆ پیاوانن"
هاوكات هیواش ده‌خوازێت "ئیدی ماوەیەکیش ژنان تەنز و گاڵتەپێکردنەکان لەسەر ئەو وێنەیە بەرەو ئاراستەی پیاوان پێچەوانە بکەنەوە".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " گرنگ نییە داخۆ ئەو وێنەیە گھی کەیسێکی کوردستانە یان نا، وابێ یان نا لە نێو میدیای کوردی‌دا بۆتە باس و پرسی تەنز بەتایبەت بەرانبەر بە ژنان، لەکاتێکدا ئەوەی لە وێنەکەدا دەبیندرێ بۆ پیاوانە".
PM:02:11:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 31500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت