هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ سنه‌ له‌ سێداره‌ درا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایه‌ی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی شارام تەخشا، تەمەن 30 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

ئەو بەندکراوە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حسزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، رۆژی یەکشەممە رەوانەی ژوووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە کرابوو.

شارام تەخشا لەگەڵ براکەی بە ناوی شاریار تەخشا، سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە کاتی دزیی چەکدارانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارە و 15 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و شاریاری براشی سزای 40 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئێستا لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان راگیراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو بەندکراوە لە کاتی دەستبەسەر کرانی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە خزمەتگوزاری دەرمانی بێبەش بووە.

هەواڵی لە سێدارەدانی شارام تەخشا، تا ئێستا لە میدیا و سەرچاوەفەرمییەکانی ئێران بڵاونەکراوەتەوە.


PM:01:57:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت