حکومەتی عیراق 10 ملیۆن دینار دەداتە هەر فەرمانبەرێک ژنی دووەم بهێنێت


وێستگه‌ نیوز ـ

حكومه‌تی عیراق  بڕیاریداوه‌ 10 ملیۆن دینار وەک پێشینە بداته‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه‌ بیه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنێت.

 
بانکی رەشید-ی سه‌ر به‌ حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه‌: له‌ به‌ر زۆری داواكاری بۆ هێنانی ژنی دووه‌م، بڕیاریانداوه‌ 10 ملیۆن دینار وه‌ك پێشینە بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خه‌رج بكه‌ن كه‌ بیانه‌وێت هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.

بانكه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: بڕیاریانداوە بە دابەشکردنی مینحه‌ی هاوسەرگیری بۆ فەرمانبەران بەمەرجێک پێشووتر سودەمەند نەبووبێت لە وه‌رگرتنی سلفه‌.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە ئەوەشی ئاشکراکردووه‌ مەرجی مینحەکە تەنها بوونی کەفیلێک دەبێت کە فەرمانبەران بێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی و خزمەتی لە دووساڵ کەمتر نەبێت.


PM:01:16:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو