ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لە بارەی پڕۆژه‌ی خزمه‌تەوە کرد

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران

وێستگه‌ نیوز ـ

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، حكومه‌تی هه‌رێم گتوگۆی لە بارەی پڕۆژه‌ی خزمه‌تەوە کرد و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەکاری پڕۆژەکە، راپۆرتێکی لەو بارەوە پێشکەش کرد.

ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە پێشکەشکردنی رێنمایی بە هاوڵاتیان کە پێش سەردانی هەر دامودەزگایەکی حکومی دەتوانرێت لە رێگەی ئەم وێبسایت-ه وە سەرجەم دۆکۆمێنت و بەڵگە داواکراوەکان بزانین بۆ رایی کردنی کارەکەی.

پێشریش و لە رۆژی 17ی كانوونی دووه‌می 2018، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە و بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەش، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە چوارچێوەی پلانی چاكسازیی حكومەتدا، راپۆرتێكی سەبارەت بەپڕۆژەی خزمەت خستەڕوو و رایگەیاند:‌ حكومەت دەبێت بە باشترین شێوە خزمەتەكانی خۆی بەهاووڵاتیان بگەیەنێت، بۆیە ئەم پڕۆژەیە حكومەت لەو ڕووەوە ڕێكدەخات و هاووڵاتیانیش باشترین خزمەتیان پێشكەش دەكرێت.

روونیشیكردەوە ئامانج لەپڕۆژەی خزمەت، باشتركردنی ئاستی خزمەتەكان بۆ هاوو‌ڵاتیان و كەمكردنەوەی رۆتینە لەدامودوزگا حكومییەكاندا.

جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت پێداچوونەوەی بەسەر‌جەم خزمەتەكاندا كردووە، كە ژمارەیان  زیاتر لە 442 خزمەتی تایبەت‌ بە هاووڵاتیان و 279 جۆر خزمەتی گشتییە.

وتیشی: "حكومەت مەبەستیەتی بەم پڕۆژەیە سیستەمی یەكپەنجەرەیی پەیڕەو بكات بۆ راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، بەشێكیش لەم خزمەتانە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پێشكەش بكرێن".

پڕۆژه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا په‌سه‌ند كرا.


PM:12:07:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 6124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو