حەلبوسی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی دۆخی ئەمنی عێراق تاوتوێ دەکەن

‌محەمەد حەلبوسی و قاسم ئەعرەجی

وێستگەنیوز-

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دۆخی ئەمنی، گرنگی یەکگرتوویی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دۆخی  ناوچە رزگارکراوەکان تاوتوێ دەکەن و جەخت لە هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکەنەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێکی پەوەندیدار بە لایەنی ئەمنی کرا لەگەڵ پاراستنی سەقامگیری لە وڵات بە شێوەیەکی گشتی و ناوچە رازگارکراوەکان بە تایبەتی.

ئەوەش هاتوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی یەکگرتوویی دامەزراوەکانی دەوڵەت کە پەیوەندیدان بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان لە ناوچە رزگارکراوەکان و پەلەکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.

هەر لە میانی دیدارەکە قاسم ئەعرەجی بۆچونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی خستەروو ئەوەی پەیوەندی بە کاری دەزگا ئەمنیەکان و رێوشوێنەکانیان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و دەوڵەت، تەئکیدیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی رێرەو و بۆچوونی روون و واقعی هەیە بۆ پتەوکردنی ڕۆڵی دەزگا ئەمنیەکان و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیان.


PM:12:04:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت