مه‌لا هه‌ڵۆ بە کەفالەت ئازاد كرا
مه‌لا هه‌ڵۆ و پارێزەرەکەی
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مه‌لا هه‌ڵۆ به كه‌فاله‌ت تا رۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ی ئازادكراوه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، مه‌لا هه‌ڵۆ تا رۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ی به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
هاوکات عه‌بدولسه‌لام ماوه‌تی، پارێزه‌ری مه‌لا هه‌ڵۆ رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا مه‌لا هه‌ڵۆ به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
ئەمە لەکاتێکدایە لەبەرواری 30ی تشرینی دووه‌می 2017، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان شانۆگەرییەک ئەنجامدرا، کە تیایدا شانۆکارەکانی "سوکایەتییان بەنیقاب و جلوبەرگی موسوڵمانان کرد"، لەبەرامبەر ئەمەدا هەڵۆ لە وتارێکیدا ئەو شانۆگەرییەی رەتکردەوە و رایگه‌یاند، "په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان شوێنی پێگه‌یاندنی سۆزانی و به‌دڕه‌وشتییه".
لەپاش سێ ساڵ دووبارە سکاڵای یاسایی لەسەر مه‌لا هەڵۆ تۆمارکرا بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە پەیمانگای هونەرەجوانەکان.
AM:11:24:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت