مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2020، وەزارەتی دارایی حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بە لێبڕینی 18٪ـەوە مووچەی‌ خانەنشینی‌ شارستانی‌ دابەشدەکات.


ماوەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین مووچەدا تێپەڕیوە، کە مووچەی مانگی سێ بوو و لەئێستاشدا حکومەت مووچەی‌ مانگی‌ نۆ دابەشدەکات، بەبێ ئەوەی‌ چارەنوسی‌ مووچەی‌ پێنج مانگی‌ پێشوو ئاشکرا بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی2015وە حکومەتی ھەرێم دەستی بە پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە و بەو پێنج مانگ پاشەکەوتە نوێیەی راگەیەنراوە، تا ئێستا 12 مووچەی تەواوی نەداوە و دوو مووچەشی بە لێبڕینی 21%وە دابەشکردووە.


AM:08:30:21/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 7452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت