سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی چوار فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كه‌ی هه‌رێم (نشینگه، پاسپۆرت، ره‌گه‌زنامه و نوسینگه‌كانی زانیاری) به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئاماده‌كاری كراوه و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی چوار فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كه‌ی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه راسته‌وخۆ له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شی ده‌كات به‌بێ لێبڕین.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وت و هه‌شت-ی ئه‌و چوار فه‌رمانگه‌یه له لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه كراوه، به‌ڵام حكومه‌ت مووچه‌ی مانگی نۆیان پێده‌دات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كۆتا شوێن كه خانه‌نشینی مه‌ده‌نییه، مووچه‌ی مانگی نۆ به‌لێبڕینی سه‌دا 18 وه‌رده‌گرن.
PM:05:22:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 7048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت