تیرۆریستێك له‌كاتی‌ چاندنی‌ بۆمبێك له‌سه‌ر رێگه‌ی‌ كه‌ركوك- تكریت كوژرا


وێستگه‌ نیوز- 
هێزە ئەمنییەکانی‌ عیراق كوژرانی‌ تیرۆریستێکیان راگەیاند كه‌ لەکاتی‌  چاندنی‌ بۆمبێك بووه‌ لەنێوان رێگای‌ کەرکوک - تکریت، شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ عیراق ئاشكرایده‌كات، چاندنی‌ بۆمبه‌كه‌ بۆ بە ئامانج گرتنی‌ فەرماندەی‌ فیرقەکە بووه‌.  
  
شانەی‌ راگەیاندنی  ئەمنی‌ عیراق ،ئەمڕۆ سێشەممە 20ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزێکی‌ فیرقەی‌ پێنجی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ تیرۆریستێکیان کوشتووە کە سەرقاڵی‌ چاندنی‌ بۆمب بووە بۆ بە ئامانج گرتنی‌ فەرماندەی‌ فیرقەکە.  
  
شانەی‌ راگەیاندنی  ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، ئەو کەسە هەوڵیداوە لە نزیک ناوچەی‌ مەهدییەی‌ رێگەی‌ نێوان کەرکوک و تکریت بۆمب دابنێت تا بە کاروانی‌ ئۆتۆمبیلەکانی‌ فەرماندەی‌ فیرقەی‌ پێنجدا بتەقێتەوە.  


PM:05:17:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت