مسته‌فا كازمی‌: عیراق چاوی لە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ئەڵمانیا


وێستگه‌ نیوز- 
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت،  عیراق چاوی لە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ئەڵمانیا. 

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەكەم لەمیانەی سەردانەكەیدا لە بەرلین لەگەڵ ئەنگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كۆبووەوە و دوابەدوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەشێك لە ناوەرۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌روو.

ئەنگێلا مێركڵ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش وەك هەڕەشەیەك بۆ ناوچەكە و دەرەوەش دەمێنێتەوە.

راشیگه‌یاند، ئەڵمانیا سورە لەسەر هاوكاریكردنی عیراق، لەوەی پەیوەندیدارە بە هەنگاونان بۆ هێنانەدیی سەقامگیری و ئاسایش و بەهەمان شێوەش گەشەی ئابوری.

هاوكات مسته‌فا كازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ كۆنگره‌كه‌دت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، عیراق چاوی لە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ئەڵمانیا و هاتووم بۆ بەرلین بۆ ئەوەی جەخت لەسەر پابەندی عیراق لە ویستی بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەو و چاو لەسەر هاوبەشییەكی ڕاستەقینە بكەمەوە.






PM:04:13:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت