ھەپەگە: پەیوەندیمان بە ھێرشی سەر بەرێوەبەری ئاسایشی سەرزێرێ-وە نیە
غازی ساڵح
وێستگە نیوز ـ
لە راگەیەندراوێکدا ھێزەکانی پارستنی گەل (ھەپەگە) راگەیاند، ھیچ پەیوەندیەکمان بە ھێرشی کوشتنی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێرێ غازی ساڵح-ـەوە نیە.
هه‌په‌گه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێرێ لە باشووری کوردشتان لە گوندی گەلیکێ لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە پارێزگای دھۆک لە 8ی ئەم مانگە لە ئەنجامی ھێرشێکدا گیانی خۆی لە دەستدا، لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرابەتی ئاسایشی گشتی ھەرێمی باشووری کوردستان و ھەواڵی زۆربەی ناوەندەکانی راگەیاندن، پارتی کرێکارانی کوردستان تۆمەتبارکرا لە سەر ئەو ھێرشە تاریکە".
ده‌شڵێت: "بەڵام ھێزەکانمان ھیچ پەیوەندیەک بەو ھێرشەوە نیە، لەبەر ئەوە ئەو راگەیاندن و ھەواڵانە ناڕاستن و دوورن لە راستیەوە".
ئێوارەی 8ی ئه‌م مانگه تەقە لە بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنوریی "سەرزێڕێ" لە سنوری قەزای ئامێدی کرا و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
دواتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر په‌كه‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، غازی ساڵح، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێرێ له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه تیرۆر كراوه.
PM:01:54:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 9624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت