پارێزگاری هەولێر توشی کۆرۆنا بوو

‌فرسەت سۆفی، پاێزگاری هەولێر

وێستگەنیوز-

فرسەت سۆفی، پاێزگاری هەولێر دوای پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوێنێ ئەنجامەکەی دەرکەوت کە تووشی پەتاکە بووە و رایگەیاند، کە دۆخی تەندروستی باش و جێگیرە.

بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێرداوە باس لەوەکراوە، دوێنێ دووشەمە 2020/10/19، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی تەندروستی پارێزگاری ھەولێر لەئێستادا و دوای توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا "سوپاس بۆ خوا تەندروستی باش و جێگیرە".

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 62 هەزار و 735 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 37 هەزار و 833 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 187 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


AM:08:21:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت