ئاسایشی هەولێر کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستگیردەکات

‌بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

وێستگەنیوز-

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، رۆژی 10 ئەم مانگە هێزەکانیان گومانیان لە هاوڵاتییەکی دانیشتوی بەغدا هەبووە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەرکەوت هاوژینەکەی خۆی لەناو هۆتێلێکی شاری هەولێر کوشتوە  و هەوڵی ڕاکردنی داوە، بۆیە بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراو  دۆسیەی رەوانەی دادگا کراوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەڕێکەوتی10/10/2020 کاتژمێر 5:00ـی بەیانی لە بازگەی(شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر-کەرکوک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی، بەناوی(عامرخضير حمادي) دانیشتووی بەغداو دەستگیرکردنی، دەرکەوت ناوبراو لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر3:30 خولەکی بەرەبەیان هەڵساوە بەکوشتنی ژنەکەی خۆی بەناوی(هێلین خالد مصطفي)لە ناو هۆتێلێکی شاری هەولێر  و هەوڵی ڕاکردنی دابوو.

ئەوەش هاتوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگومانلێکراو دانی بەتاوانەکەی دانا و تیمەکانی لێکۆڵینەوە چونە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لە ناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوەو بە ماددەی(406)یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا.


AM:12:05:20/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو