کازمی گەیشتە ئەڵمانیا


وێستگەنیوز-
دوای سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ فەڕەنسا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەرانی گەورە کۆمپانیاکانی فەڕەنسا و ئەنجامدانی چەندین رێککەوتنی دوولایەنە، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەڵمانیا.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە ماوەی چوار رۆژی بەردەوام دەبێت و دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەرانی گەورە کۆمپانیاکانی فەڕەنسا کۆبووە، ئێوارە ئەمڕۆ کازمی گەیشتە ئەڵمانیا و بڕیارە سبەی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

ئەمڕۆش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا له‌ كۆشكی ئیلیزێ کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی پاریس-بەغدا و کارکردن لە پێناوی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەردەوامی پشتیوانی فەڕەنسا بۆ حکومەتی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

لای خۆیەوە هیشام داود، راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، لەسەردانەکەی کازمیدا هەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی، وەزیری دارایی  و چەندین گەورە بازرگانی دیاری عێراق یاوەری سەردانەکەی مستەفا کازمی دەکەن بۆ ئەوروپا بەمەبەستی باوەڕپێهێنان بەو وڵاتانە کە عێراق لەسەر ئاڕاستەیەکی دروست هەنگاو دەنێت کە ئاڕاستەی گەشەکردن و بوژانەوەی ئابورییە، بەوەش بەشێکی سەرەکی سەردانەکە پرسی ئابوری دەبێت.


PM:11:20:19/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو