كه‌میی ئه‌نسۆلین ژیانی سه‌دان هه‌زار نه‌خۆشی له ئێران خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌نسۆلین بۆ توشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره له ئێران، ژیانی سه‌دان هه‌زار نه‌خۆش له‌و وڵاته مه‌ترسیی له‌سه‌ره.
محه‌مه‌د شانه ساز، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئێران رایگه‌یاند كه به‌هۆی سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مریكاوه، هاوردكردنی ئه‌نسۆلین بۆ ئێران سه‌خت بووه و ئه‌و سزایانه له‌مپه‌ری زۆریان بۆ پرۆسه‌ی دابینكردنی ئه‌و چاره‌سه‌ره دروست كردوه.
راپۆرتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن كه ئه‌نسۆلین له ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌ست ناكه‌وێت و له بازاڕی ره‌شدا ده‌یان هێنده گرانتر له نرخه‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشرێت.
له‌وباره‌یشه‌وه مه‌حمود نه‌جه‌ف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی ئابوری له ژوری بارزگانیی ئێران رایگه‌یاندوه كه ئێران به نرخێكی گران ئه‌نسۆلین هاورده ده‌كات به‌ڵام به قاچاغ بۆ وڵاتانی دیكه ده‌برێت ده‌فرۆشرێته‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ریش هاشتاگێك به‌ناوی "ئه‌نسۆلین نه‌ماوه" بڵاوكرایه‌وه و ئێرانییه‌كان نیگه‌رانیی خۆیان له ئاینده‌ی توشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره ده‌ربڕیوه، هاوكات 120 پزیشكی ئێران له نامه‌یه‌كدا بۆ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان داوایان لێكردبوو كاری جدی بكات له دابینكردنی ئه‌نسۆلین و له مه‌ترسیی دۆخه‌كه ئاگاداریان كردبوه‌وه.
PM:03:25:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت