عیراق و فه‌ڕەنسا سێ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ كرد


وێستگه‌ نیوز-
لە سەردانەکەیدا بۆ فه‌ڕەنسا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جان کاستیکس، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ فه‌ڕەنسا کۆبونەوە و شاندی هەردوو لاش سێ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبوارەکانی گواستنەوە، کشتوکاڵ و خوێندنی باڵا واژۆ کرد.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 19ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، شاندی عیراق پرسی هەماهەنگی دوو لایەن لەبواری کشتوکاڵ، بەرزکردنەوەی تواناکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، ئاڵوگۆڕ و راهێنان لەبوارەکانی پیشەسازی کشتوکاڵ و پیشەسازی  خۆراک گفتوگۆ و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی فه‌ڕەنسا واژۆکردووە.

ئەوەش هاتووە، لەبواری دروستکردنی هێڵی ئاسن لە بەغدا، هەماهەنگی لەبواری خوێندنی باڵا و وەرگرتنی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە فه‌ڕەنسا رێککەوتنیان لەبارەوە کراوە.

لەسەردانەکەی کازمی‌ هەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی، وەزیری دارایی  و چەندین گەورە بازرگانی دیاری عیراق یاوەری سەردانەکەی مستەفا کازمی دەکەن بۆ ئەوروپا بەمەبەستی باوەڕپێهێنان بەو وڵاتانە کە عیراق لەسەر ئاڕاستەیەکی دروست هەنگاو دەنێت کە ئاڕاستەی گەشەکردن و بوژانەوەی ئابورییە، بەوەش بەشێکی سەرەکی سەردانەکە پرسی ئابوری دەبێت.



PM:02:35:19/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو