ئەو شوفێرەی دوو كەسی كوشتبوو و هەڵاتبوو، دەستگیر كرا



وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو شۆفێرەی دوو كەسی كوشتبوو و پاشان هەڵاتبوو، دەستگیركراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لەترافیكلایتی مەخموور ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆمیگا) بە ناوی (م.ب.م)، لە شوفێرێك و سەرنشینی ماتۆڕێكی بە ناوەكانی (دیلمان عەبدولستار محەمەد) و (رێباز ئازاد ئیسماعیل) داوە و هەردووكیشیان گیانیان لەدەست دابوو و شۆفێری ناوبراویش هەڵاتبوو.

بەپێی راگەیەنراوەكە، دەمودەست پۆلیس تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و توانرا بە كەمتر لە دوو كاتژمێر شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكەن و دەستگیری بكەن، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (24)ی هاتوچۆ راگیرا و ڕادەستی یاسا كرا.


PM:02:56:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت