كۆسره‌ت ره‌سوڵ لەبارەی دەروازە سنورییەکان نامەیەکی هۆشداری دەداتە هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی

‌کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات 2020.02.18

وێستگەنیوز-

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی داوا لە هاوسەرۆکانی حزبەکەی دەکات رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و كۆتایی به‌و كاره‌ نایاساییانه‌ بێنن کە لەدەروازە سنورییەکان دەکرێت و "بووەتە هۆی خراپبوونی ناوبانگی یەکێتی"، بەپێچەوانەوە به‌گوێره‌ی  ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ كۆنگره‌ پێیاندراوه‌ هه‌نگاوی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی حزبەکەی کردوە و ماڵپەڕی (شارپرێس) نامەکەی بڵاوکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردوە، "كوردستان به‌ دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له‌ ئاستێكی زۆر خراپدایه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناتوانێت له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ بدات و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی مووچه‌كانیانن، له‌ملاشه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ورده‌ ورده‌ فراوان ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "به‌گوێره‌ ئه‌و دۆكۆمێنت و به‌ڵگانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ به‌ده‌ستمان ده‌گات، به‌داخه‌وه‌ له‌ مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و چه‌ند شوێنێكی تر كاری نایاسایی زۆر ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ ئه‌م كارانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی خراپی ناوبانگی یه‌كێتی له‌ دواجاردا دژی به‌رچه‌وه‌ندیه‌ به‌ڵاكانی حزبه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه‌".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌ڵێت،  "له‌ رێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و كۆتایی به‌و كاره‌ نایاساییانه‌ بێنن، هه‌ركه‌سێك له‌ هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزابدرێت".

هۆشداریش ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری هه‌نگاو نه‌هاویشتنیان و رێگری نه‌كردن له‌و كارانه‌، "به‌گوێره‌ی  ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ كۆنگره‌ پێماندراوه‌ هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر".
هـ.هـ


AM:09:26:18/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 2920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت