ئه‌مڕۆ مووچه‌ی زۆرترین وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه زۆرترین وه‌زاره‌ت و ده‌سته مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت: وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ر، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین.
هاوكات رۆژی دووشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌ش ده‌كرێن.
رۆژی سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی و رۆژی چوارشه‌ممه 21ی ترشرینی یه‌كه‌م، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:08:35:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 9456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت