ته‌ندروستی‌ عیراق: 65 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


وێستگه‌ نیوز- 
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 65 كه‌س به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و  سێ هه‌زار و 587 توشبووی‌ نوێش تۆماركراوه‌. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوووی‌ تایبه‌ت  به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زار و 587 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 416 هه‌زار و 752 توشبوو.

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی‌ عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 65 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشتوه‌ته‌ 10 هه‌زار و 86 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زارو 356 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 350 هه‌زار و 752 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 84.2%ی كۆی توشبووان.


PM:05:55:15/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت