ته‌ندروستیی عیراق ده‌ست به‌ خه‌ركردنی سه‌ره‌موچه‌ و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌


وێستگە نیوز-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق دەست بە خەرجکرنی سەرەموچە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرەکانی دەکاتەوە و بەدواداچونیش بۆ دابینکردنی پارچە زەوی بۆ سوپای سپی (کارمەندانی تەندروستی) دەکات.
  
حەسەن تەمیمی‌، وەزیری‌ تەندروستی‌ عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگەیاند كه‌ ڕەزامەندییان ده‌ربڕیووه‌ له‌سه‌ر دەستپێكردنه‌وه‌ به‌ خه‌ركردنی  سەرەموچە و پلە بەرزكردنەوە لە ڕۆژی‌ شایستەبونی فه‌رمانبه‌رانەوە، لەگەڵ وەزارەتی‌ داراییش قسەكراوە بۆ ئەوەی‌ دەرماڵەی‌ مەترسی‌ بۆ ئەوانەی‌ كە خوێندنی‌ باڵا لە ناوەندەكانی‌ تەندروستی‌ تەواو دەكەن، خەرج بكرێت.  
  
رونیكردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ رێگە بە بەشی‌ دەرمانسازی‌ لە پەیمانگاكان دەدرێت خوێندنی‌ باڵا لە بوارەكەی‌ خۆیاندا تەواو بكەن و ڕێوشوێنەكانی‌ كردنەوەی‌ ناوەند و نۆرینگەكان لە كەرتی‌ تایبەت دەگۆڕدرێن.  
  
تەمیمی‌ باسی‌ لەوەشكرد، تیمێكی‌ مەیدانی‌ پێكدەهێنرێت بۆ بەدواداچونی‌ دابینكردنی‌ پارچە زەوی‌ بۆ كارمەندانی‌ كەرتی‌ تەندروستی کە بە (سوپای سپی) ناسراون‌.


PM:06:40:14/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت