ته‌ندروستی‌ عیراق: 51 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


وێستگه‌ نیوز-
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا، سێ هەزار و 188 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و سێ هەزار و 857 هەڵگری‌ ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە و 51 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 14ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، سێ هەزار و 188 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، به‌مه‌ش كۆی‌ گشتی‌ ژماره‌ی‌ توشبووان گه‌یشتۆته‌ 413 هه‌زار و 215 توشبوو. 

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، سێ هەزار و 857 هەڵگری‌ ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە و كۆی‌ گشتی‌ ژماره‌ی‌ چاكبوونه‌وه‌ش 347 هه‌زار و 396 چاكبوونه‌وه‌ته‌وه‌. 

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، 51 كه‌سیش به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و به‌مه‌ش كۆی‌ گشتی‌ گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ 10 هه‌زار و 21 كه‌س. 



PM:04:54:14/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت