به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی موشه‌كبارانكردنی دووه‌م گه‌وره‌ شاری ئازه‌ربایجان


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه‌ دووه‌م گه‌وره‌ شاری ئازه‌ربایجان موشه‌كباران كرا.

وه‌ك له‌ كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ تۆمار كراوه‌، موشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌رمینیا بۆسه‌ر شاری كینجه‌-ی ئازه‌ربایجان كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته‌یه‌، زۆر سه‌خته‌، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌شه‌وه‌ 9 كه‌س كوژراون و 30ی دیكه‌ش برینداربوون.

شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌ ناوچه‌ی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ ده‌ستیپێكرد و هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته‌ی ئه‌وی دیكه‌ی به‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌ تۆمه‌تبار كرد.

دوای زیاترله‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ شه‌ڕ و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی، به‌ ناوبژیوانیی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر راگه‌یه‌ندرا تا بتوانن دیل و ته‌رمه‌كانی یه‌كتر ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.



PM:09:41:13/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 14088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت