دواجار هۆکاری لابردنی قەزافی لە دەسەڵات ئاشکرابوو، دەیان تۆن ئاڵتون سەری خوارد

‌موعەمەر قەزافی

وێستگه‌ نیوزـ

له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا كه‌ له‌ ئیمه‌یڵه‌كه‌ی هیلاری كلنتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مریكاوه‌ دزه‌یان كردوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ بۆچی فه‌ره‌نسا ویستویه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا له‌سه‌ر كار لاببرێت.

له‌ ساڵی 2011 نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی فه‌ره‌نسا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لابردنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشوی لیبیا له‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌پێی ئیمه‌یڵه‌كانی هیلاری كلنتۆن كه‌ دزه‌ی پێكراوه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ دژی لیبیا جموجوڵ بكات، بوونی 143 تۆن ئاڵتون و 143 تۆن زیو بوو له‌ ده‌ستی قه‌زافیدا.

له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011 ئه‌و گه‌نجینه‌ زه‌به‌لاحه‌ی قه‌زافی له‌ بانكی ناوه‌ندیی لیبیاوه‌ له‌ ته‌رابلوس بۆ شاری سه‌بها له‌ باشوری لیبیا به‌ره‌و سنوری نه‌یجه‌ر و چاد گواسترایه‌وه‌، ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگریی فه‌ره‌نسا گواستنه‌وه‌ی گه‌نجینه‌كه‌ی ئاشكرا كرد بۆیه‌ ده‌وترێت كه‌ هه‌ر ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ بوو وای له‌ ساركۆزی كرد به‌شداری له‌ روخانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافیدا بكات.

گه‌نجینه‌كه‌ی قه‌زافی به‌ زیاترله‌ 7 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرا و سه‌رۆكی پێشوو ده‌یویست دراوی ئه‌فریقای پێ دروست بكات كه‌ پشت به‌ دیناری ئاڵتونیی لیبیا ببه‌ستێت و ببێته‌ دراوێك بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌فریقیانه‌ی به‌ زمانی فه‌ره‌نسی قسه‌ ده‌كه‌ن.


PM:08:49:13/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت