کازمی: پڕۆژەیاسای چاکسازی چارەسەری قەیرانی ئابوری دەکات

‌مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،  پڕۆژەیاسای چاکسازی کەدوێنێ یەکشەممە رەوانەی پەرلەمانی عێراق کراوە چارەسەری قەیرانی دارایی دەکات کەبەشێکی هۆکارەکەی بۆ پشت بەستن تەنها بە نەوت و جۆراوجۆرنەکردنی سەرچاوەکانی داهات دەگەڕێتەوە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بە زمانی کوردی تویتێکی کردوە و نوسیویەتی، "پلانی چاکسازی (وەرەقەی سپی) کە ئەمڕۆ پێشکەشی هێزە سیاسیەکانمان کرد، پڕۆژەی چارەسەری قەیرانی درێژخایەنی بەڕێوەبردنی ئابوری و پشت بەستنە تەنها  بەنەوت و جۆراوجۆرنەکردنی سەرچاوەکانی داهات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە سیاسیەکان پڕۆژەکەیان بەهەند وەرگرتوە و تێزەکانی بەرپرسانەن بۆ گەلی عێراق و جێگای ستایشن.

ئەمڕۆش ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای قەرزی رەوانەی پەرلەمان کرد، پڕۆژەیاساکە دەبێتە جێگرەوەی بودجەی ساڵی 2020ـی عێراق بەوپێیەی خەرجی، قەرز و داهاتەکانی ئەمساڵی تێدا باسکراوە و داوای درێژکردنەوەی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی کراوە، لەسەر ئەوبنەمایەش موچەی سێ مانگی داهاتو گەرەنتی دەکرێت.



PM:11:16:12/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت