چه‌كدارانی ئێران له‌ سوریا ناوی دوو شه‌قامیان بۆ خومه‌ینی و سوله‌یمانی گۆڕی

‌خومەینی و سولەیمانی

وێستگه‌ نیوزـ

گروپه‌كانی ئێران له‌ سوریا په‌لی زیاتر بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌هاویژێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوی چه‌ند شه‌قامێكی دێرینی شاری دیرئه‌لزوریان له‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ركرده‌ ئێرانییه‌كانی خۆیان گۆڕی.

كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ شاری دیرئه‌لزور ناوی شه‌قامی "ئه‌نه‌س بن مالیك"ی گۆڕیوه‌ و لافیته‌یه‌كی پێدا هه‌ڵواسیوه‌ و لێی نوسیوه‌ "شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی"، هه‌ر له‌و شاره‌ چه‌كدارانی ئێران شه‌قامی "الجیش"یان بۆ شه‌قامی "ئیمام عه‌باس" گۆڕیوه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لیوای عه‌باسی ئێران كه‌ له‌ شاره‌كه‌دا جێگیر كراوه‌.

له‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌شدا، هێزه‌كانی ئێران شه‌قامی "ئه‌بو غروب" بۆ شه‌قامی "قاسم سوله‌یمانی" ده‌گۆڕن و شه‌قامی "ساقیه‌ الری"یشیان كردوه‌ به‌ شه‌قامی "فاتمیون".

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێی وایه‌ كه‌ گۆڕینی ناوی ئه‌و شه‌قامانه‌، په‌لكێشانێكی نوێی چه‌كدارانی ئێرانه‌ له‌ سوریادا و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانیشی وه‌ك حزبوڵای لوبنان له‌ پشت هێزه‌كانی سوریاوه‌ له‌ دیرئه‌لزور بڵاوبونه‌ته‌وه‌.


PM:06:31:12/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت