زانکۆیەکی دیکەی کوردستان خوێندن دەستپێدەکاتەوە
زانکۆى هەڵەبجە
وێستگەنیوز-
زانکۆى هەڵەبجە رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتو پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی 2020-2021 لە زانکۆکەیان بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکات و رۆژی 25ـی ئەم مانگەش خوێندنی ناو کەمپ دەستپێدەکاتەوە.
ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، سەرەتای هەفتەی داهاتو 4ـی تشرینی یەکەم تاوەکو (25/10/2020) وانەکانی خوێندن بە شێوەى ئۆنلاین دەخوێنرێن، لەدواى 25ـی ئەم مانگەش تەواوى وانەکان لەکەمپى زانکۆ دەخوێنرێن.
ئەوەش هاتوە، لەهەمان رۆژى دەستپێکردنى خوێندن، خوێندنى ئێوارانیش دەستپێدەکاتەوە و بەشە ناوخۆییەکانى سەربە زانکۆکەش دەکرێنەوە، بەگوێرەی رێنماییەکانیش تەنها بەشە ناوخۆیی دەدرێت بەو خوێندکارانەی کە شوێنى نیشتەجێبونیان (40) کیلۆمەتر لە زانکۆی هەڵەبجەوە دورە.
PM:09:00:01/10/2020
ئهم بابهته 1076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت