جریوه‌یه‌ك له ئه‌لیساوه بۆ هه‌وادارانی
وێستگه نیوزـ
مانگی 10، مانگی هۆشیاركردنه‌وه‌یه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌لیسا، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی، جریوه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌وادارانی خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌كرد كه ئه‌و خانمه‌یان خۆشده‌وێت.
ئه‌لیسا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خانمانی جیهان كرد و نوسیویه‌تی "مانگی تشرینی یه‌كه‌م، مانگێكه كه مانای زۆری بۆ من هه‌یه...ئه‌مه مانگی هۆشیاركردنه‌وه‌یه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك".
ئه‌و خانمه به‌پێویستی زانیوه هه‌مووان هاوكاری یه‌كتر بن و بۆ پاراستنی هه‌موو خانمێكی جیهان له‌و نه‌خۆشییه.
ترسی ئه‌لیسا له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌وهۆیه‌وه‌یه كه ئه‌و خانمه له ساڵی 2018دا توشی نه‌خۆشییه‌كه بوو، ئه‌لیسا توشبونی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له كلیپی " إلی كل اللی بیحبونی "دا راگه‌یاند.
PM:08:38:01/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت