بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: چەند رۆژێک ئاوی ماڵان بۆ خواردنەوە بەکارمەهێنن

‌بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت ئاوەکە بەهۆی تێکەڵبونی لەگەڵ قوڕاو بۆ خواردنەوە ناشێت

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی شکانی بۆڕی ئاوی دوکان-سلێمانی و چاکردنەوەی لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو، لەچەند شوێنێک رەنگی ئاوی خواردنەوەی ماڵان گۆڕاوە بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئاوەکە بۆ خواردنەوە بەکارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەبارەی گۆڕانی رەنگی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باسی لەوەکردوە، لەدوای چاکردنی بۆری ئاوی دوکان-سلێمانی و دابەشکردنی ئاو لە و هێڵەوە ڕەنگی ئاوی چەند شوێنێک گۆڕاوە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خۆڵ و قوڕاوەی کەلە بۆرییەکەدا هەبوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکەش ئەوەی خستوەتەڕو، داوا لە هاوڵاتیانی ئەو شوێنانە دەکەن کە ڕەنگی ئاویان گۆڕاوە، ئاوەکە بۆ خواردنەوە بەکاری نەهێنن تا ڕەنگی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.


PM:08:32:01/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو