له هه‌ولێر شه‌ش هه‌زار پارچه زه‌وی تاپۆكرا
دیمەنێک لە سەنتەری پارێزگای هەولێر.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری هه‌ولێر، تاپۆكردنی شه‌ش هه‌زار پارچه‌ی زه‌وی راگه‌یاند، كه پێشتر كارت بوون و به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه بوون.
فرسه‌ت سۆفی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: له كۆی 120 هه‌زار پارچه زه‌وی كه كارت بوون پێشتر 65 هه‌زاریان تاپۆكراون.
وەک پارێزگاری هەولێر ئاماژەی پێدا، ئه‌مڕۆ شه‌ش هه‌زار پارچە زەوی دیكه تاپۆكراون و هاوڵاتیان ده‌توانن له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه سه‌نه‌ده‌كانیان وه‌ربگرن.
فرسه‌ت سۆفی وتیشی: "هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌و 54 هه‌زار پارچه زه‌وییه‌ی ماونه‌ته‌وه تاپۆده‌كرێن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ و كه‌رتی خانوبه‌ره ده‌بێت".
PM:01:59:01/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت