لێدوانی بەرپرسێكی باڵای پارتی سەبارەت بەموشەكەكانی ئەمشەوی هەولێر


وێستگە نیوز-

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، موشەكەكانی هەولێر لەلایەن ئەو گروپە چەكدارانەوەیە كە ئاڵۆزیان لە بەغدا دروستكرد.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ژمارەیەك مووشەك ئاڕاستەی دەوروبەری هەولێر كراوە، ئەوەش هەوڵێكی ترە بۆ ئاڵۆز كردنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان".

هەروەها وتویەتی "كارەكە لەلایەن هەمان ئەو گروپە چەكدارانەوە كراوە كە ئاڵۆزیان لەشاری بەغدا دروستكردووە، داوا دەكەین ڕێگری بكرێت لەو كردەوانە".

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كاتژمێر  8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەك بەئاڕِاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران كە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێكیان نەپێكاوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە. 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، موشەكەكان لە سنووری ( بەرتڵە) لە نێوان گوندەكانی شێخ ئەمیر و تەرجلە لەسەر پیكابێك هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەكەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی، تیمە تایبەتەكانی ئەوان خەریكی لێكوڵینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.



PM:11:00:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 8844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو